گەمارۆی نوێی ئەمریکا لە دژی 12 کەس و ناوەندی ئێرانی

ئەمریکا لە نوێترین هەوڵدا لە دژی ئێران چەند ناوەند و کەسی ئێرانیی خستە لیستی گەمارۆ ستەمکارانەکانی خۆیەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا، ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە گەمارۆی خستە سەر چەند ناوەند و کەسایەتی ئێرانی. ئەو گەمارۆیانە بە پێ پاگەندەی وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا، بە تۆمەتی پرسی هاوپەیوەند بە پێشێل کرانی مافی مرۆڤ و هەوڵی سەرکوتکارانە دەرکراوە. لە ئەو گەمارۆیانە ناوی حەسەن کەرەمی، فەرماندەی یەکینەی تایبەتی هێزی ئینتزامی ئێران دەبینریت.

وەزارەت خەزێنەداری ئەمریکا پاگەندەی کردووە کە زۆربەی ئەو کەسانە کە گەمارۆیان بە سەردا سەپێندراوە بە هۆی بەشداری لە سەرکوتی ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی ئێران لە نێوان ساڵانی 2009 بۆ 2019 لە ئەو لیستە جێیان گرتووە.

گەمارۆ نوێیەکان لە دژی ئێران لە حاڵێکدایە کە ڕۆژاواییەکان خەریکی دانوستان لەگەڵ ئێران لە ڤیەن لەسەر هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکانن و ئەو بابەتە بەتواوەتی پێچەوانەی پاگەندەکانی ئەوان لەسەر جیدی بوونی دانوستانەکانە.

News Code 40255

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 6 =