AP ١٤٠٠ سەرماوەز ١٦ ٠٩:٤٥

دانپێدانانی سەرۆکی ڕێکخراوی سیخوڕی ئەمریکا:

بەڵگەیەک لەسەر مەترسیدار بوونی بەرنامەی ناڤۆکی ئێران نییە

بەڵگەیەک لەسەر مەترسیدار بوونی بەرنامەی ناڤۆکی ئێران نییە

سەرۆکی ڕێکخراوی سیخوڕی ئەمریکا ناسراو بە سیاس دانی پێدانا کە هێشتا هیچ بەڵگەیەک لەسەر بڕیاری ئێران بۆ بردنی بەرنامەی ناڤۆکیی بەرەو بواری سەربازی دەست نەکەوتووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە وال ستریت ژۆرنال، ڤیلیام برنز، سەرۆکی ڕێکخراوی سیخوڕی ئەمریکا ناسراو بە سیا لە کۆبوونەوەتەک لە ئەو بارەوە دانی پێدانا کە ئەو ڕێکخراوە هێشتا هیچ بەڵگەیەکی لەسەر بڕیاری ئێران بۆ بەرەو چەکداری بردنی بەرنامەی ناڤۆکیی نەدۆزیوەتەوە.

ڤیلیام برنز لە ئەو کۆبوونەوە هەروەها سەبارەت بە دانوستانەکانی ڤیەن وتی: ئێرانییەکان هێشتا دانوستانەکان بە شێوەی جیدی شوێنگیری ناکەن و ئاڵبەت زۆر زوو دەردەکەوێت کە چەندە جیدین.

برنز لە حاڵێکدا ئاماژەی کردووەتە سەر نەبوونی بەڵگە لەسەر ئامانجی سەربازی بۆ بەرنامەی ناڤۆکی ئێران کە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکیش لە ڕاپۆرتە پێشووەکانی خۆی پابەندبوونی ئێران بە بەڵێنەکانی پشت ڕاست کردبووەوە.

هەروەها ڕۆژی دووشەممە حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە ئینستاگرام ڕایگەیاند: بۆ گەییشتن بە ڕێککەوتنێکی باش جیدین. ڕێککەون ئەبێ گشتی بێت کە خەڵک بە شێوەی بەرچاو بتوانن ئەنجامەکانی هەست پێبکەن.

News ID 40236

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha