کۆبوونەوەی پێشەنگانی بەیتولموقەدەس لە ئەستەنبۆڵ/ تێلاڤیڤ نابێ بە ئاسایشەوە هەناسە بدات

ڕێوڕەسمی کرانەوەی کۆبوونەوەی پێشەنگانی بەیتولموقەدەس ڕۆژی پێشوو لە حاڵێکدا لە ئەستەمۆڵ دەستی پێ کرد کە هەموو وتاربێژان داکۆکیان کردە سەر درێژەی پشتیوانی لە خۆڕاگری بۆ بەرەنگاری لە گەڵ ڕژیمی زایۆنی.

بە پێی هەواڵی مێهر، دوازدەهەمین کۆبوونەوەی پێشەنگانی بەیتولموقەدەس ڕۆژی پێشوو لە ئەستەمۆڵ دەستی پێ کرد و لەوێدا ئیسماعیل هەنییە وتاری خۆی پێشکەش کرد و وتی: شەڕی شەمشێری قودس خاڵێکی گرینگ لە ڕەوتی گرینگی شەڕ دژی ڕژیمی داگیرکەری زایۆیستییە.

ئەو وتیشی: پاشگەزبونەوەی ئەمریکا لە ئەفغانستان پێشەکییەک بۆ پاشگەزبوونەوە لە ناوچەکانی دیکەیە و لە ئەنجامدا دەبێتە هۆی لاواز بوونەوەی هاوپەیمانانی واشینتۆن. فەلەستین داڵغەی سەرەکی هەموو ئازادەکانی جیهانە و قودس بنەمای شەڕ لە گەڵ دوژمنی زایۆنییە.

ناوبراو داکۆکی کرد: بەرخۆدان درێژە بە ئامادەکردنی خۆی ئەدات، بژاردەی ستراتیژیکی ئێمە بەرخۆدانە. ئەمڕۆ پێویستمان بە پێک هێنانی بەرەیەکی یەکگرتوو دژی دوژمنی زایۆنییە.

هومام سەعید سەرۆکی هاوپەیمانی نێودەولەتی بۆ یارمەتی دان بە فەلەستین لەم کۆبوونەوەدا وتی: خەڵکی فەلەستین بۆ بەرەنگاری لە گەڵ ڕژیمی زایۆنی درێژە بە شەڕ دەدەن. حەماس و حیزبوڵا پێشەنگەکانی ئۆمەتی ئیسلامی لە بەرەی بەرخۆدانن.

خالید مەشعەل بەرپرسی حەماسیش لە دەرەوەی وڵات وتی: ئێمە شانازی دەکەین ئۆمەتی ئیسلامی ئێمە لە ئامێز دەگرێت. ڕاستییەکە ئەوەیە ڕژیمی زایۆنی زۆر دەوڵەتی بەزاندووە بەڵام ئەمڕۆ دەبینین کە زایۆنیستەکان لە بەرانبەری بەرخۆداندا کەوتوونەتە تەنگەژەوە.

News Code 40199

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 5 =