بە پێی هەواڵی مێهر, بە گوێرەی ئاناتولی دوو شارۆمەندی کورد بە ناوەکانی ئەمراه ئادی گوزەل و پەروین ئەرسەلان لە لایەن هێزەکانی رێکخراوەی زانیاریدەری تورکیا لە هەرێمی کوردستان قۆڵبەست کران و بۆ تورکیا گوێزرانەوە.
لەم راپۆرتەدا نووسراوە ئەمراه ئادی گوزەل خاوەن نازناوی مەزڵووم ژیرئاگیری بادیگاردی سەردەمی کاڵکان لە سەرۆکانی پەکەکە بووە و لە قەندیل چالاکی کردووە.
هەروەها پەروین ئەرسەلان بە ناوی رەمزیی سارینا و دڵژین ساڵی ۲۰۱٤ بۆتە ئەندامی پەکەکە و لە عێراق و سووریا چالاکی کردووە.
تا ئێستا ئەم هەواڵە قبووڵ یان رەت نەکراوەتەوە.
بە تاوانی ئەندامێتی لە پەکەکە؛
تورکیا دوو هاووڵاتی هەرێمی کوردستانی رفاندووە

رێکخراوەی زانیاریدەری تورکیا دوو شارۆمەندی هەرێمی کوردستانی بە تاوانی ئەندامێتی لە پەکەکە رفاند و بۆ تورکیای برد.
News ID 40196
Your Comment