باقری: ئێران هەڵگرتنی هەنگاو بە هەنگاوی گەمارۆکان قبووڵ ناکات

سەرۆکی شاندی دانوستانکاری ئێران لە دانوستانەکانی ڤیەن داکۆکی کرد: ئێران هەڵگرتنی هەنگاو بە هەنگاوی گەمارۆکان قبووڵ ناکات.

بە پێی هەواڵی مێهر, عەلی باقری کەنی وێڕای ئاماژە بەوەی کە بەڵگەیەکی دیکە هەیە کە هێشتا پێشکەش نەکراوە, وتی لەم بەڵگەدا چۆنیەتی هەڵگرتنی گەمارۆکان لێک دراوەتەوە.
باقری داکۆکی کرد: ئێران هەڵگرتنی هەنگاو بە هەنگاوی گەمارۆکان قبووڵ ناکات.
ئەمە لە حاڵێک دایە کە پێشتر دیپلۆماتێکی ئەورووپی لە ڤیەن رایگەیاندبوو رەشنووسی بەڵگەکانی هەڵگرتنی گەمارۆ و بابەتە ناڤۆکییەکان رادەستی لایەنی ئەورووپی کراوە.

News Code 40193

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 9 =