دۆخی گفتوگۆکانی ڤیەنا/ داخوازییەکانی ئێران چیە

لە حاڵێکدا کە گەمارۆکانی ئەمریکا لەسەر ئێران هەر بەردەوامە بەڵام لە ڕۆژی 8 ی سەرماوەزەوە گفتوگۆکانی ڤیەنا بەبەشداری ئێران و چوار وڵاتی ئەورووپی دەستی پێکردووەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دکتۆر عەلی باقری کەنی وەکوو سەرۆکی شاندی دانوستانکاری ئێران لە ڤیەنا ڕایگەیاندووە کە زیاترین جەخت و یەکمایەتی ئێران لە گفتوگۆکانی ڤیەنا هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکانی سەر ئێران دەبێت و لە چەند ڕۆژی ڕابردووش ئەو شاندە هەر لەسەر ئەو بابەتە داکۆکیان کردووە و هەوڵی بەرەوپێش بردنی دانوستانەکانیان داوە.

بە داکۆکی شاندی نێردراوی کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر یەکمایەتی دانان لەسەر پرسی هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان، ڕۆژی سێشەممە کارگرووپی چارەسەری گەمارۆکان کۆبووەوە؛

شاندی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئەو کۆبوونەوە جارێکی دیکە بە ئاماژە بە ناردنی شاندێکی شارەزا بۆ ڤیەنا، لەسەر بڕیاری ئێران بۆ دەستخستنی ئەنجام جەختی کرد؛

ئێران لە ئەو کۆبوونەوە، خواستەکانی خۆیی بە شێوەی گشتی و ڕێکوپێک هێنایە ئاراوە و هۆشداریشی دایە شاندی وڵاتانی دیکە بە شێوەی چالاکانە و سازێنەر ڕێکار و پێشنیارەکانیان پێشکەش بکە.؛

لە ئەو کۆبوونەوە، چەند شاند بەتایبەتی ڕووسیا و چین لە ڕوانگەی کردەیی و دەستەبەندی ڕوونی خواستەکانی ئێران دەستخۆشیان کرد،؛ نوێنەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران جارێکی دیکە جەختیان کرد کە دەقی خولەکانی پێشوو بەس ڕۆڵی ڕەشنووسیان هەیە و دەتوانرێت دانوستانی لەسەر بکرێتەوە. بەم پێیە پێویستە کە بە پێشکەش کردنی ڕا و گەڵاڵەی داهێنەرانە داخوازییەکانی ئێران دابین بکرێت.

یەکێک لە خاڵە گرینگەکان لە لایەن ئێرانەوە هاتە ئاراوە ئەوە بوو کە هەر بابەتێک کە ببێتە هۆی پێشێل کرانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی، واتا ئاسایی کردنەوەی پێوەندی بازرگانی و ئابووری ئەبێ چارەسەر بکرێن.

ئێران جەختی هەیە کە دوو بابەتی گەمارۆ و بەڵینە ناڤۆکییەکان نابێت "بارمتەی بەرانبەر" یش بێت و زەروورییە کە بە شێوەی مەنقی سەرەتا پرسی گەمارۆکان کە بەهۆی هەوڵی ئەمریکا وەکوو لایەنی پێشێل کاری ڕێککەوتنی ناڤۆکی بووە، چارەسەر بکرێت.

کۆبوونەوەی ڕۆژی سێشەممەش لە شوێنی حیرفەیی بەڕێوەچوو و لە کۆتاییدا هەمووان سەرەڕای هەبوونی ڕوانگەی جیاواز، بۆ گفتوگۆ سەبارەت بە چارەسەری گەمارۆکان ئامادەییان دەربڕی.

عەلی باقری سەرۆکی شاندی ئێرانی دانوستانکاری ڤیەنا لە وەڵام بە پرسیارێک لەسەر ئەوەی کە ئایا دانوستانی کارگرووپی لێزانی لە شوێنی خولە پێشووەکانەوە دەست بەکار دەبێت یان نا، وتی: ئەوەی کە لە شەش خولی رابردووی گفتوگۆکان، لەبەردەستمانە، ڕەشنووسێکە و بەس نە ڕێککەوتن، ڕەشنووسەکەش دەتوانین دانوستانی لەسەر بکەین هەر بۆیە تا کاتێک کە لەسەر هەموو شتێک رێککەوتن نەکرابێت لە ڕاستیدا لەسەر هیچ شتێک ڕێککەوتن نەکراوە.

ناوبراو درێژەی دا: بەم پێیە هەموو ئەو بابەتانەی کە لە 6 خولی ڕابردوو لەسەری یەکدەنگ بوون، دەتوانین دووبارە لەسەریان دانوستان بکەین.

News Code 40177

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 7 =