بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆبوونەوەی کومیتەی وەزیرانی یەکێتی ئەورووپا ئەمڕۆ لە زنجیرە کۆبوونەوەگەلێک کە لە دوێنێوە دەستی پێکرد سەبارەت بە بڕارەکانی پێشێل کرانی مافی مرۆڤ هەمبەر عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان لەلایەن حکومەتی تورکیاوە باس و گفتوگۆی کرد.
کومیتەی وەزیرانی یەکێتی ئەورووپا خولی نوێی کۆبوونەوەکانی خۆیی لە دوێنێوە لە ستراسبۆرگ دەست پێکرد. لە ئەو دیدارەدا کە تا دووهەمی دیسەمبەر درێژەی دەبێت، لەسەر پرسی بڕیارەکانی حکومەتی تورکیا هەمبەر زیندانیانی دوورگەی ئیمرالی باس دەکرێت. تورکیا ڕۆژی ڕابردوو قەدەغەیەکی نوێی بۆ دیداری ئۆجالان و بنەماڵەکەی و پارێزەرەکانی سەپاندووە.
لە ئەو خولە نوێیەی کۆبوونەوەکە چاوەڕوانی دەکرێت کە بڕیارەکانی پێشێل کرانی مافی مرۆڤ لەلایەن تورکیاوە سەبارەت بە سەلاحدەین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە و عوسمان کاوالا بازرگان و چالاکی مافی مرۆڤی تورکیاش باس و گفتوگۆ بکرێت.
Your Comment