تاران گەورەترین شاری فارس زمانی جیهان و شوێنە گەشتیارییەکانی

تاران پایتەختی ئێران و گەورەترین شاری فارسی زمانی ئێران خاوەن چەندین شوێنی گەشتیارییە کە سەرنجی زۆر گەشتیاری ناوخۆیی و دەرەوەی وڵات بۆ خۆی ڕادەکێشێت.

بە پێی هەواڵی مێهر، تاران، پێتەختی ئێران، ٢٤ەمین شاری خاوەن زۆرترین حەشیمەت لە جیهانە و وەکوو گەورەترین شاری فارس زمانی جیهان دەناسرێت. خەڵکی ئەم شارە بە زمانی فارسی قسە دەکەن و لە سەر ئایینی شێعە دان. ژمارەیەک خەڵکی بەهایی، زەڕدەشتی، مەسێحی و جوولەکەش لەم شارە دەژین.

پێشینەی ژیان لەم شارە بۆ سەردەمانی زوو دەگەڕێتەوە و هەڵکۆڵینە کۆنینەناسانەکانی ئەم شارە بووە هۆی دۆزینەوەی ئێسکی ٧ هەزار ساڵەی مرۆڤ و ئامێرە بەردینەکان لەو شارە. تاران لە سەردەمی سەفەویدا زۆر گرینگی پێ درا بەڵام سەرچاوەی گەشانەوە و پێشکەوتنی ئەو شارە لە سەردەمی پایتەخت بوونی دایە.

گۆڕانی تاران لە شارێکی ئاساییەوە بۆ پایتەختێکی مۆدێڕن لە سەردەمی پەهلەویدا دەستی پێ کرد. هاوکات لە گەڵ شۆڕشی ١٣٥٧ و سەرەتای شەڕی ئێران و عێراق، نزیکەی ١٠ ساڵ گەشەیەک لە تاراندا ڕووی نەدا و پاش ئەم سەردەمە گەشەی پایتەخت درێژەی پێ درا و تاران بوو بە ناوەندی وەرگرتنی حەشیمەت لە ئێران.

ئەم شارە وەکوو ناوەندی سیاسی، ئیداری و شوێنی گرینگترین دامودەزگا دەوڵەتییەکان، وەزارەتخانە و مەجلیسی ئێران دەناسرێت و خاوەن دوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئیمام خومەینی و مێهرابادە کە لە قەرەباڵغترین فڕۆکەخانەکانی ئێران دێنە ئەژمار.

تاران گەورەترین شاری فارس زمانی جیهان و شوێنە گەشتیارییەکانی

سەبارەت بە هۆکاری ناونانی ئەم شارە بە تاران چەند بیروڕا هەیە، یەکەم ئەوەیە کە تاران شێوازی گۆڕدراوی تارامە کە بە واتای ناوچەیەکی گەرمە و لە بەرانبەر شەمیران جێ دەگرێت کە بە واتای ناوچەی سەردە.

یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی ئەم ناونانە ئەوەیە کە هەموو ئەو ناوچەیەی ئەمڕۆ بە تارانی گەورە دەناسرێت، لە نێوان چەند کێوی بەرزدا جێ گرتووە بۆیە بە تەهران واتا بنی زەوی ناسراوە.

هەروەها ران لە فارسیدا پاشگرێکە بە واتای خوار یان بن بۆیە هەندێ کەس پێیان وایە تاران بە واتای شوێنی نزمە و لە بەرانبەری شەمیران بە واتای شوێنی بەرز جێ دەگرێت.

تاران یەکێک لە گرینگترین ناوەندەکانی گەشتیاری ئێران دێتە ئەژمار و خاوەن چەندین شوێنی گەشتیارییە کە مۆزە و کۆشکەکانیش لە بەر دەگرێت. هەروەها دوو بورجی ئازادی و بورجی میلاد وەکوو هێمای تاران دەناسرێن.

تاران گەورەترین شاری فارس زمانی جیهان و شوێنە گەشتیارییەکانی

پایتەختی ئێران زۆر شوێنەواری مێژوویی تێدایە کە لەوانە دەکرێت ئاماژە بە کۆشکی گوڵستان، کۆشکی مەڕمەڕ، کۆشکی سەعداباد، کۆشکی نیاوەران، مۆزەی نەتەوەیی ئێران، مۆزەی زانست و تەکنۆلۆژیا، مۆزە موقەدەم، دەربەند، باخی فێردەوس، بازاڕی تاران، پردی تەبیعەت، باخی نەتەوەیی، باخ نگارستان، عەمارەتی موسعوودییە، تۆچاڵ، پارکی چیتگەر، پارکی جەمشیدییە، بازاڕی تاران و ... بکەین.

News Code 40164

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha