دەتوانین لەسەر ڕەشنووسی 6 خولی پێشووی دانوستانەکان گفتوگۆ بکەین

سەرۆکی گرووپی دانوستانکاری ئێرانی بە وتنی ئەوەی کە تا کاتێک سەبارەت بە هەموو شتێک ڕێککەوتن نەکرابێت لە ڕاستیدا سەبارەت بە هیچ شتێک ڕێککەوتن نەکراوە، وتی: ڕەشنووسی 6 خولی پێشووی دانوستانەکان، دانوستانی لەسەر دەکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی باقری سەرۆکی شاندی ئێرانی دانوستانکاری ڤیەنا لە وەڵام بە پرسیارێک لەسەر ئەوەی کە ئایا دانوستانی کارگرووپی لێزانی لە شوێنی خولە پێشووەکانەوە دەست بەکار دەبێت یان نا، وتی: ئەوەی کە لە شەش خولی رابردووی گفتوگۆکان، لەبەردەستمانە، ڕەشنووسێکە و بەس نە ڕێککەوتن، ڕەشنووسەکەش دەتوانین دانوستانی لەسەر بکەین هەر بۆیە تا کاتێک کە لەسەر هەموو شتێک رێککەوتن نەکرابێت لە ڕاستیدا لەسەر هیچ شتێک ڕێککەوتن نەکراوە.

ناوبراو درێژەی دا: بەم پێیە هەموو ئەو بابەتانەی کە لە 6 خولی ڕابردوو لەسەری یەکدەنگ بوون، دەتوانین دووبارە لەسەریان دانوستان بکەین.

News Code 40157

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 9 =