سەرۆک‌کۆمار: تاران گرینگی تایبەت دەداتە هاوکارییە ناوچەییەکان

سەرۆک‌کۆمار وێڕای داکۆکی لە سەر ئەوەی کە ئێران لە چالاکی و گەشەی هاوکاری رێکخراەی ئێکۆ پشتیوانی دەکات, وتی: تاران گرینگی زۆر ئەداتە هاوکاری ناوچەیی لە گەڵ رێکخراوەی هاوکارییە ئابوورییەکان.

بە پێی هەواڵی مێهر, حوجەتولئیسلام سەید ئیبراهیم رەئیسی لە دیدار لە گەڵ خەسرەو نازری سکرتێری رێکخراوەی ئێکۆ ناساندن و چارەسەر کردنی کێشەکان و بەرزبوونەوەی ئاستی هاوکارییەکانی وڵاتانی ئەندامی بە پێویست زانی و وتی: هەموو کێشەکانی رێگای گەشەی هاوکاری دەبێ چارەسەر بکرێت بۆ ئەوەی ئاڵوگۆڕی ئابووری وڵاتانی ئەندامی ئێکۆ لە ئاستێکی بەرزتردا بەڕێوە بچێت.
ئەو وتیشی: هەر یەک لە ئەندامانی رێکخراوەی ئێکۆ دەفرایەتی زۆریان لە بوارە جۆربەجۆرەکاندا هەیە کە چالاک کردنەوەیان گەشەی ئابووری ناوچەی بەدواوە دەبێت.
ناوبراو هەروەها وێڕای داکۆکی لە سەر دەفرایەتی وڵاتانی ئەندام, وتی: بەرنامەداڕێژی و کردەوەکانی دەبیرخانەی رێکخراوەی ئێکۆ بۆ چالاک کردنەوەی دەفرایەتییەکان پێشکەوتن و ئاوەدانی وڵاتانی ئەندامی بەدواوە دەبێت.
لە درێژەشدا خەسرەو نازری سکرتێری گشتیی رێکخراوەی ئێکۆ راپۆرتێکی لە بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی سەرۆکانی رێکخراوەی ئێکۆ لە تورکەمەنستان پێشکەش کرد.
شیاوی ئاماژەیە پازدەهەمین کۆبوونەوەی بەرپرسانی رێکخراوەی ئێکۆ ۷ی سەرماوەزی ئەمساڵ بە میوانداری تورکەمەنستان لە عێشقاباد بەرێوە دەچێت.

News Code 40077

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 5 =