AP ١٤٠٠ سەرماوەز ١ ١٠:٢٣

داعش پەرەدەسێنێت؛

دزینی بەربڵاوی مەڕوماڵات لە ناوچە کوردنشیەکانی سووریا

دزینی بەربڵاوی مەڕوماڵات لە ناوچە کوردنشیەکانی سووریا

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوێکی ڕۆژاوایی، گرووپی تیرۆریستی داعش کە لەگەڵ کێشەی ئابوری بەرەوڕوو بووەتەوە لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریا دەستی کردووە بە دزینی مەڕوماڵاتی خەڵک.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرگوری واترز لێکۆڵەری پڕۆژەی بەرەنگار بوونەوەی توندڕەوی کە بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر سەرچاوە داراییەکانی داعش چووەتە سووریا، لە شێوەی نوێی ئەو گرووپە بۆ وەدەست هێنانی پارە لە ڕێگای دزینی مەڕوماڵات و فرۆشتنیان لە بازاڕە ناوخۆیی و سنوورییەکان هەواڵی داوە.

ئەو لێکۆڵەرە بە ڕۆژنامەی مێترۆی وتووە بە کوشتنی شوانەکان بەهۆی پێکدادانەکان و تەقینەوەی مین، چەکدارەکانی داعش هەوڵی دزینی مەڕوماڵاتەکان و فرۆشتیان لە سووریا و بازاڕە سنوورییەکان لە نزیکی سنوورەکانی عێراق دەدەن.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، داعش لە مانگەکانی دوایی نزیک بە 23000 سەر پەزیان دزیوە و هەر سەریان بە نرخی 7500 پۆندی سووری فرۆشتووە کە دەتوانێت داهاتێکی بەرچاو بۆ ئەو گرووپە تیرۆریستییە بێت.

ئاغەی وارتز هۆشداریی داوە گرووپی داعس توانیویە بە بەکارهێنانی شێوەی نوێ سەرچاوەی دارایی پێویستی خۆی دابین بکات و بە ئەوە چەک و پێداویستییەکانی دیکە بۆ مانەوە لە سووریا بکڕێت کە ئەو بابەتە هەڕەشەیەکی جیدیە.

News ID 40053

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha