بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرە، موقتەدا سەدر ڕۆژی پێنجشەممە لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەڤانی لە شاری نەجەف ڕایگەیاند هێشتا لەسەر پێکهێنانی دەوڵەتی زۆرینەی نیشتمانی و دژایەتی لەگەڵ پێکهێنانی دەوڵەتی هاوپەیمانی جەختی هەیە و تەنیا بژاردە بوونی دەوڵەتێکی زۆرینەی نیشتمانی یان کۆمەڵێک ئۆپۆزیسیۆنی نیشتمانی دەزانێت.
سەدر لایەنە سیاسییە دۆڕاوەکان لە هەڵبژاردنەکانی مانگی ڕابردوو عێراق وتی: نابێت شکستی ئێوە، پێشەکییەک بۆ کۆتایی هاتنی ڕەوتی دیمۆکراتیک لە وڵات بێت.
موقتەدا سەدر هەروەها وتی: هەوڵەکانی ئێستای ئێوە، دەبێتە هۆی لەناوچوونی مێژووتان و دوور بوونەوەی هەرچی زیاتری خەڵک لە ئیوە و ئەگەر دەتانەوێت دەوڵەت پێک بێت کەسە تاوانبارەکان بە گەندەڵی ڕادەستی سیستەمی دادوەری بکەن. هەروەها حەشدی شەعبی لە کەسانی بێ بەند و بار بسڕنەوە.
موقتەدا سەدر بۆ بەشداری لایەنە دۆراوەکان لە هەڵبژاردن لە ڕەوتی پێکهێنانی کابینەی نوێی عێراق پێنج مەرجی دیاری کرد کە گرینگترینیان هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم گرووپە چەکدارەکان و پاک کردنەوەی حەشدی شەعبی لە هێزە ناڕێکوپێک و بێ بەند و بارەکانە.
هەروەها داوای لە لایەنە چەکدارە نادەوڵەتییەکان کرد کە چەکەکانیان رادەستی دەوڵەت بکەن.
بۆچوونی ئێوە