هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان باجی هاوکاری حکومەتی هەولێر لەگەڵ تورکیا دەدەن

ئەندامێکی فراکسیۆنی سادقوون بە هۆشداریی سەبارەت بە مەترسیی هێزەکانی تورکیا لە خاکی عێراق، حکومەتی هەولێری بە هاوکاری کردن لەگەڵ ئەو هێزانە تاوانبار کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، سەعد ئەلسەعدی لە ئەو بارەوە وتی: پەسەند کراوی پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، بەس هێزەکانی هاوپەیمانان ناگرێتەوە. بەڵکوو هەموو هێزە بیانییەکان، تەنانەت هێزەکانی تورکیاش دەگرێتەوە.

ئەلسەعدی زیادی کرد: ئەمڕۆکە مەترسیی بوونی هێزەکانی تورکیا لە خاکی عێراق، زۆرە. هەر بۆیە ئەبێ ئەو هێزانە لە خاکی عێراق دەربکرێن و سەروەریی وڵات بپاریزرێت. ئەگەر وانەبێت، ئەنقەرە درێژە دەداتە دەستدرێژییەکانی بۆ سەر سەروەریی عێراق.

ئەو ئەندامەی فراکسیۆنی سادقوون وتیشی: حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە بوونی هێزەکانی تورکیا لە خاکی عێراق بێدەنگە و هاوکاریان دەکات و بوونی هێزەکانی تورکیا لە خاکی ئەو وڵاتە، دەستێوەردانی ڕاشکاوانە و پێشێل کرانی سەروەریی وڵاتە. هەروەها هاووڵاتیانی کورد، تیچووی هاوکاری حکومەتی هەرێم لەگەڵ تورکیا دەدەن.

News Code 39981

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 9 =