جەخت لە سەر هەڵوەشانەوەی گەمارۆکان/ پارە بلۆکە کراوەکانی ئێران دەگەرێتەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بە وتنی ئەوەی کە بەرپرسی گشتی ئاژانسی ئەتۆمی بۆ سەفەر بە تاران بانگهێشت کراوە و بەزوویی دێتە ئێران، وتی: گرۆسی لە ئەو سەفەرە لەگەڵ وەزیری دەرەوەش گفتوگۆ دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە سەفەری وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ تاران و گفتوگۆ سەبارەت بە کردنەوەی سەدێک لە تورکیا و لەبەرچاو نەگرتنی مافی بەکارهێنانی ئاوی ئێران و عێراق وتی: سەفەری وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ ئێران لە چوارچێوەی ڕێکوپێک کردنەوەی پێوەندی دوو وڵاتەکە و لە پێشەوە پلانی بۆ داڕێژراوە. لە ئەو بابەتانە لە بەرنامەدایە لەسەریان باس بکرێت، پرسی سنووری و پرسی پێوەندیدار بە بەڕیوەبرایەتی ئاوە هاوبەشەکانە.

ناوبراو لە وەڵام بە پرسیارێک سەبارەت بە قسەکانی ڕافائێل گرۆسی لەسەر ئەوەی کە من تا ئێستا نەمتوانیوە لەگەڵ بەرپرسانی دەوڵەتی ئێران قسە بکەم، وتی: پێم وانەبێت ئەو قسانە کە وتتان هی گرۆسی بێت. ناوبراو پێوەدنیەکی تەکنیکی نێزیکی لەگەڵ ڕێخکراوی وزەی ناڤۆکی و باڵوێزخانەی ئێران لە ڤیەنا هەیە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتی: لە گرۆسی داوا کراوە کە سەفەری تاران بکات و بەزوویی دێتە ئێران. ئێستاش چاوەڕوانی وەڵامی ئەو لەسەر کاتی سەفەرەکەیین. پێوەندی تەکنیکی ئێران و ئاژانسی ئەتۆمی لە ڕێگای باشدا دەڕوات. بەڕێز گرۆسی لە ئەو سەفەرە جگە لە دیدار لەگەڵ سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی لەگەڵ وەزیری دەرەوەش دیدار دەکات.

کاردانەوە بە پاگەندەی مێدیاکانی ئیسرائیل

ناوبراو هەروەها لە وەڵام بە پرسیارێک سەبارەت بە بڵاو بوونەوەی هەواڵێک لەسەر کەمرەنگ بوونەوەی پێوەندییە راوێژکارییەکانی ئێران و سووریا وتی: ئەو پیوەندی ئێران و سووریا بە شێوەی بەربڵاو و قووڵ درێژەی هەیە و ئەوە پاگەندەی میدیاکانی ئیسرائیل و وڵاتانی دیکەیە.

لە ڤیەنا لەسەر هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان جەخت دەکەین

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لەسەر درێژەی دانوستانەکانی ڤیەناش، وتی: دادکۆکی ئێمە لە ڤیەنا لەسەر هەڵوەشاندنەوەی هەموو ئەو گەمارۆیانەیە کە بە شێوەی نایاسایی لەلایەن ئەمریکاوە سەپێندراون.

ئازاد کردنی وردە وردەی پارە بلۆکە کاراوەکانی ئێران

خەتیب زادە سەبارەت بە هەواڵی ئازاد کردنی 3.5 ملیار لە پارە بلۆکە کراوەکانی ئێران وتی: لە دۆخێکدا کە گەمارۆ لەسەرماندایە، ئێمە زانیاری ورد نادەینە هیچ کەس و پارە بلۆکە کراوەکانیش وردە وردە هاتوون و دێنە ناو چەرخەی ئابووری وڵاتەوە.

وردەکارییەکانی سەفەری "کازمی قومی" بۆ ئەفغانستان"

ناوبراولەسەر وردەکارییەکانی سەفەری کازمی قومی، نوێنەری تایبەتی سەرۆک کۆمار لە کاروباری ئەفغانستان، وتی: لە سەفەری ناوبراو و لە دیداری شاندی سەرۆکایەتی لە ئەفغانستان سەبارەت بە دۆخی ئەمڕۆ و سبەینێی خەڵکی ئەفغانستان گفتوگۆ دەکرێت.

News Code 39979

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =