AP ١٤٠٠ گەڵاڕێزان ٢٢ ١٠:١٩

بە جەخت لە سەر ئەنجامی هەڵبژاردن؛

شرۆڤەی فایق زەیدان سەبارەت بە بەربژێر بوونی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیریی عێراق

شرۆڤەی فایق زەیدان سەبارەت بە بەربژێر بوونی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیریی عێراق

فایق زەیدان سەرۆکی دەسڵاتی دادی عێراق بە جەخت لەسەر ئەوەی کە ساختەکاری لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەم دواییە، هێشتا نەسەلمێندراوە، بە هەواڵی بڵاو بوو سەبارەت بە بەربژیر بوونی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیریی ئەو وڵاتە شرۆڤەی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە شەفەق نیوز، فایق زەیدان لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی وتی: ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکان هێشتا بە پێی یاسا، نەسەلمێندراوە.

سەرۆکی دەزگای دادی عێراق هەروەها وتی: لێکۆڵینەوە سەبارەت بە کوژرانی ژمارەیەک لە خۆپیشاندەرانی ناڕازی بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لە دەڤەری ناوچەی سەوزی بەغدا لە ڕۆژی هەینی هەفتەی ڕابردوو، هەروا درێژەی هەیە و چاوەڕوانی کۆتایی هەوڵەکانی کومیتەی لێکۆڵینەوەی پێک هاتوو لەلایەن سەرۆک وەزیرانین تا پێشکەشی ئەنجومەنی باڵای دادی بکەن.

فایق زەیدان وتیشی: دۆسیەی لێکۆڵینەوە سەبارەت بە هەوڵ بۆ تیرۆری مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران لە لایەن کۆمیتەی پێک هێنراو لەلایەن ناوبراوەوە هێشتا لە قۆناغی سەرەتایی دایە و هێشتا ئەو دۆسیە پێشکەشی دەسەڵاتی داد نەکراوە.

ناوبراو سەبارەت بە هەوڵی بڵاو کراو سەبارەت بە بەربژێر بوونی ناوبراو بۆ پۆستی سەرۆک وەزیری وتی:من چەندین جار لەگەڵ وەرگرتنی پۆستێک کە هاوپەیوەند بە دەسەڵاتی دادەوە نەبێت، دژایەتیم کردووە.

News ID 39956

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha