کازمی جەنایەت دژی مرۆڤایەتی ئەنجام داوە و بەرپرسی سەرکوت کردنی خۆپیشاندەرانە

عەلی فەتلاوی ئەندامی هاوپەیمانی فەتح جەختی کرد: مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێارق بە هۆی ئەوەی کە بەرپرسی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان، هۆکاری کوشتوبڕ و برینداربوونی ناڕازیانە، جەنایەت دژی مرۆڤایەتی ئەنجام داوە و ئەبێ بە پێی یاسا سزا بدرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، فەتلاوی لە ئەو بارەوە وتی: مانگرتنەکان سەرەڕای گوشار و سەرکوتەکان کە بە فەرمانی مستەفا کازمی دەکرێت، درێژەی دەبێت.

ئەو ئەندامەی هاوپەیمانی فەتح ڕایگەیاند: کازمی لە باری یاساوە هەمبەر شەهید بوونی هەندێک لە خۆپیشاندەران و بریندار بوونی زیاتر لە 100 کەسی دیکە بەرپرسیارە. چونکوو چاوەڕوانی نەدەکرا کە هێزە ئەمنییەکان بەو شێوە بەرەوڕووی خۆپیشاندەران ببنەوە.

فەتلاوی وتیشی: سەرۆک وەزیرانی عێراق وەکوو فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان ئەبێ بە پێی مادەکانی 6،7،8 و 20 دەستوور لێپرسینەوە بکرێت و سزا بدرێت. چونکوو بە پێی ئەو مادانە هەر فەرماندەیەکی سەربازی کە تووشی جەنایەتی جەنگی، کۆمەڵکوژی یان جەنایەت دژی مرۆڤایەتی ببێت لێپێچینەوە دەکرێت و ئێستاش کازمی لە ئەو بوارەدا بەرپرسیارە.

News Code 39881

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha