AP ١٤٠٠ گەڵاڕێزان ٦ ١٣:٠٤

بەهۆی دابینی پارە بۆ ئۆپراسیۆنی تیرۆریستی لە ئێران؛

دادگایەک لە هۆلەندا تیرۆریستی "ئەلئەهوازیە" ی سزا دا

دادگایەک لە هۆلەندا تیرۆریستی "ئەلئەهوازیە" ی سزا دا

دادگایەک لە هۆلەندا ئەندامێکی گرووپی تیرۆریستی ئەلئەهوازیە کە لە ئەو وڵاتە ببووە پەنابەر، تاوانبار ناسی و سزای دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئاسۆشەیتد پرێس، دادگایەک لە هۆلەندا ئەندامێکی گرووپی تیرۆریستی ئەلئەهوازیەی بە هۆی دابین کردنی پارەی هێرشە تیرۆریستییەکان لە ئێران کە دەوڵەتی تاران و پاڵپشتەکانی کردبووە ئامانج، بە چوار ساڵ زیندانی سزا دا.

ناوبراو کە ناوی لەبەر سیاسەتەکانی پاراستنی هەرێمی تایبەتی هۆلەندا ئاشکرا نەکراوە لەگەڵ گرووپی تیرۆریستی ئەلئەهوازیە لە پێوەندیدا بووە و وەکوو پەنابەر چووبووە هۆلەندا.

ئەو تیرۆریستە خەڵکی ئەهوازە بەڵام لە دادگایەک لە ڕۆتێردام لێپرسینەوەی لێکراوە چونکوو لە کاتی وەرگرتنی پەنابەریەتییەکی لە هۆلەندا، وەکوو پەنابەر لە ئەو وڵاتە ژیان دەکات.

لە بەیاننامەیەکدا لە ئەو بارەوە هاتووە کە ناوبراو ئامانجەکانی دەردەبڕی و پاڵپشتی دارایی پێشکەش دەکرد و داوای لە جودایی خوازەکان دەکرد تا لە هێرشەکانیان فیلم بگرن و گرتەی ڤیدیۆیی چێ بکەن.

News ID 39765

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha