AP ١٤٠٠ گەڵاڕێزان ٤ ٠٩:١٤

لەلایەن نێد پرایسەوە ڕاگەیێندرا؛

نوێترین هەڵوێستی ئەمریکا سەبارەت بە دەسپێکی دانوستانەکان لەگەڵ ئێران

نوێترین هەڵوێستی ئەمریکا سەبارەت بە دەسپێکی دانوستانەکان لەگەڵ ئێران

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە نوێترین هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە دەسپێکی دانوستانەکان لەگەڵ ئێران ڕایگەیاند کە شوێنی کۆتایی گفتوگۆ لەگەڵ ئێران لە ڤیەنایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتنیک، نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە نوێترین هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە گفتوگۆکان بۆ بووژانەوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی دووشەممە شەو بە کاتی تاران ڕایگەیاند کە شوێنی کۆتایی گفتوگۆ لەگەل ئێران لە ڤیەنایە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەروەها زیادی کرد: ئەمریکا لە گفتوگۆی یەکێتی ئەورووپا لەگەل ئەمریکا پاڵپشتی دەکات، بەڵام شوێنی کۆتایی بۆ گفتوگۆکان ئەبێ لە ڤیەنا بکرێت. ئەگەر ئامانجی ئێرانییەکان گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکییە، هەر ئەو جۆرە کە پاگەندە دەکەن، ئەبێ لە چوارچێوەی دانوستانەکانی ڤیەنا بەشداریان هەبێت.

News ID 39731

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha