یەکگرتوویی موسڵمانان تاکتیکی نییە و ستراتێژیکییە

لێدوانی ڕێبەری ئێران بە بۆنەی لەدایک بوونی پێغەمبەری گەورە (د.خ) و ئیمام جەعفەری سادق لە کۆڕی کۆمەڵێک لە بەرپرسانی دەسەڵات و میوانانی بەشدار لە کۆنفڕانسی وەحدەتی ئیسلامی دەستی پێکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لێدوانی ئایەتوڵڵا خامنەیی بە بۆنەی لەدایک بوونی پێغەمبەری ئیسلام و ئیمام جەعفەری سادق، بە ئامادەبوونی کۆمەڵێک لە بەرپرسان و میوانانی بەشدار لە سی و پێنجەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی وەحدەتی ئیسلامی، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە دەستی پێکرد.

ئە دیدارە بە ڕەچاو کردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان لە حسێنییەی ئیمام خومەینی بەڕێوە چوو.


ئایەتوڵڵا خامنەیی وتی: یەکگرتوویی و یەکێتی موسڵمانان کارێکی تاکتیکی نییە کە هەندێک کەس وا بیر بکەنەوە ئێستا بە بۆنەی دۆخی تایبەتەوە ئەبێ پێکەوە یەکگرتوو بین، نە ئەوە کارێکی بنەماییە.

گرینگترین وتەکانی ئایەتوڵڵا خامنەیی لە خوارەوە دێت:

گەورەیی ڕووداوی لەدایک بوونی پێغەمبەر بە قەد بەرزبووونی ئاستی پێغەمبەرە. هەر ئەو ئاستە باڵا کە لە سەرەتای بوونی جیهانەوە تا ئاخری بە ئەو گەورەییە خودا نەیخولقاندووە. خودا قورئانی لەسەر دڵی پاكی پێغەمبەر هێنایە خوارەوە. لەسەر زمانی پاکی ڕەوانی کرد. بەرنامەی بەختەوەری مرۆڤی بە تواوەتی بە ئەو سپارد و کردیە بەرپرسی کە هەم بانگەشەی بۆ بکات و کردەیی بکاتەوە.
لەدایک بوونی پێغەمبەر لە ڕاستیدا دەسپێکی خولێکی نوێ لە ژیانی مرۆڤە.
یەکگرتوویی و یەکێتی موسڵمانان کارێکی تاکتیکی نییە کە هەندێک کەس وا بیر بکەنەوە ئێستا بە بۆنەی دۆخی تایبەتەوە ئەبێ پێکەوە یەکگرتوو بین، نە ئەوە کارێکی بنەماییە.
یەکگرتنی موسڵمانان پێویستە؛ ئەگەر موسڵمانان یەکگرتوو بن، ژمارەیانیش زیاد دەکات، بەهێزیش دەبن. یەکگرتوویی موسڵمانان فەرزێکی یەکلایی قورئانییە.

News Code 39712

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 7 =