7081 کەسی دیکە لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون/مەرگی 124 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 7081 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە .

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 124 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 125 هەزار و 52 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا پێنج ملیۆن و 851 هەزار و 670 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا پێنج ملیۆن و 402 هەزار و 865 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

News Code 39700

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 1 =