11788  کەسی دیکە لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون/مەرگی 178 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 11788 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە .

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 178 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 124 هەزار و 763 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا پێنج ملیۆن و 833 هەزار و 525 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا پێنج ملیۆن و 375 هەزار و 475 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

News Code 39677

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha