AP ١٤٠٠ ڕەزبەر ٢٩ ١٠:٢٧

لەلایەن دادگای تورکیاوە؛

عایشە گوک کان چالاکی کورد، 30 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا

عایشە گوک کان چالاکی کورد، 30 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا

عایشە گوک کان چالاکی کورد و وتەبێژی بزووتنەوەی ژنانی ئازاد، بە سی زیندانی سزا درا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عایشە گوک کان چالاکی کورد و وتەبێژی بزافی ژنانی ئازاد بە تۆمەتی ئەندامێتی لە ڕێکخراوی تیرۆریستی و بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخراوی تیرۆریستی، بە 30 ساڵ زیندانی سزا درا.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، دادستێنی باڵای ئامەد لە کۆبوونەوەی شوێنگیری دوو دۆسیە لە دژی عایشە گوک کان، کە لە نۆهەمین دادگای باڵای ئامەد بەڕێوە دەچێت، داوای دوو جار سزادان بە تاوانی ئەندامێتی لە ڕێکخراوی تیرۆریستی و بەڕێوەبرایەتی ڕێکخراوی تیرۆریستی بۆ گوک کانی کرد.

گوک کان کە وەکوو هەمیشە بە زمانی کوردی لە خۆی بەرگری دەکرد، ڕایگەیاند کە ئەو دادگا مافی ئەوی پێشێل کردووە و ئەو هیچ بەرگرییەک لە خۆی ناکات. ناوبراو وتیشی بە ئەو کارانەوە ناتوانن ئێمەی ژنانی کورد بەرەو دوا هەوڵ بدەن و دەست لە مافەکانمان بکێشین. ئێمە دەست لە شەڕ بۆ ئازادی هەڵناگرین.

شیاوی باسە، لە کۆبوونەوە پێشووەکانی ئەو دادگا پارێزەرەکانی گوک کان بەهۆی ناڕەزایەتی بە ئەوەی کە لە کۆبوونەوەی لێپرسینەوەکەدا ڕێگریان کردووە لە چوونە ژوورەوەیان، لەلایەن پۆلیسەوە لێیان درا.

News ID 39673

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha