ڕێککەوتننامەی هاوکاری 20 ساڵە پێک دێت/مادۆرۆ سەردانی تاران دەکات

سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئێران سەبارەت بە گفتوگۆکانی لەگەڵ هاوتا ڤێنزۆئێلاییەکەی خۆی، وتی: گفتوگۆیەکی گرینگمان پێکەوە هەبوو و ڕێککەوتن کرا نەخشەڕێگای هاوکاری 20 ساڵەی تاران و کاراکاس پێک بهێنین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی هاوبەش لەگەڵ هاوتا ڤێنزۆئێلاییەکەی خۆی وتی: گفتوگۆیەکی گرینگمان پێکەوە هەبوو و ڕێککەوتن کرا نەخشەڕێگای هاوکاری 20 ساڵە لە نێوان تاران و کاراکاس پێک بهێنین.

ناوبراو زیادی کرد: پێش لە کۆتایی ئەمساڵ کۆمیسیۆنی هاوبەشی ئابووری لە تاران بەڕێوە دەچێت و ئێمە لە ڕەوتی ئەو کۆبوونەوە، ڕێککەوتنی هاوکاریەکە پێک دەهێنین.

وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی: لە داهاتوویەکی نزیکدا مادۆرۆ سەردانی تاران دەکات.

News Code 39639

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 10 =