13308 کەسی دیکە لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون/مەرگی 167 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 13308 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە .

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 167 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 124 هەزار و 423 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا پێنج ملیۆن و 809 هەزار و 967 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا پێنج ملیۆن و 347 هەزار و 483 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

News Code 39636

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 1 =