سیناریۆکانی پاش ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنی عێراق

پاش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی عێراق ئێستا ٤ سیناریۆ سەبارەت بە پێک هێنانی فراکسیۆنی زۆرینە هەیە.

بە پێی هەواڵی مێهر، کۆمیساریای باڵای هەڵبژاردنی عێراق ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی ڕاگەیاند. بە پێی ئەم راگەیندراوە ڕەوتی سەدر٧٣ کورسی بۆ خۆی دەستەبەر کرد. حیزبی تەقەدوم ٣٧ کورسی، دەوڵەتی یاسا ٣٤ کورسی، هاوپەیمانی فەتح ١٧ کورسی، حیزبی دیموکراتی کوردستان ٣٢ کورسی، عەزم ١٤ کورسی، ئیمتداد ٩ کورسی و جەیلولجەدید ٩ کورسیان بۆ خۆیان دەستەبەر کرد.

حیزبەکان، رەوتەکان و هاوپەیمانییە سیاسییەکانی عێراق وتووێژی خۆیان بۆ پێکهێنانی فراکسیۆنی زۆرینە بە مەبەستی ناساندنی سەرۆک وەزیرانی نوێ دەست پێ کردووە. ئەمە لە حاڵێکدا ئەنجامی هەڵبژاردنەکان ناڕەزایی زۆری بەدواوە بووە. هەر لەم بارەوە شاندی هاواهەنگی شێعەکانی عێراق ناسراو بە "چوارچێوەی هاواهەنگی" ئاکامی هەڵبژاردنەکانی ڕەت کردەوە.

هەروەها مەحموود ئەلحەیانی ئەندامی هاوپەیمانی فەتح کاردانەوەی بە هەڵبژاردنەکان نیشان دا و وتی: ئاکامی ئەم هەڵبژاردنە پیلانێکی گەورە دژی حەشدی شەعبییە. ئەمە کوودتا و کاری سیاسییە.

سەبارەت بە پێکهێنانی فراکسیۆنی زۆرینە لە پارلەمان چەند سیناریۆ هەیە. سیناریۆی یەکەم ئەوەیە کە ڕەوتی سەدر بتوانێ لە گەڵ دیکەی حیزب و ڕەوتە سەرکەوتووەکان فراکسیۆنی زۆرینە پێک بێنێت.

سیناریۆی دووهەم پێک هێنانی فراکسیۆنی زۆرینە لە سەر تەوەری "دەوڵەتی یاسا"یە. بە بۆنەی ئەوەی کە ڕەوتی سەدر ٧٣ کورسی بەدەست هێناوە، گەر بتوانێ ڕەزایەتی حیزب و ڕەوتە سونی و کوردە سەرکەوتووەکان وەربگرێت، بێگومان دەتوانێ فراکسیۆنی زۆرینە لە پارلەمان پێک بێنێت.

سیناریۆی سێهەم پێکهێنانی هاوپەیمانی پارلەمانی لە نێوان محەمەد ئەلحەلبووسی، هادی عامری و سەید عەمار حەکیمە.

سیناریۆی دیکە ئەوەیە ڕەوتی سەدر فراکسیۆنی زۆرینە پێک بێنێت و نووری مالکیش گەورەترین فراکسیۆنی ئۆپۆزیسیۆن لە پارلەمان دامەزرێنێت.

News Code 39627

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 4 =