بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەمێک بەر لەئێستا لەشاری بەغداو لەگۆڕەپانی عەدەن، ژمارەیەکی زۆر لەلایەنگرانی حەشدی شەعبی گردبونەوەو دوایان لەهاوڵاتیانو لایەنگرانی هێزەکانی نێو چوارچێوەی هەمانەگی شیعیی کرد بڕژێنەسەر شەقامەکانو دژی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن دەنگیان بڵندبکەن.
خۆپیشاندەرانی گۆڕەپانی عەدەن هوتافی دژی ئەمریکاو ئیسرائیلیان وتەوە وەک ئاماژەیەک بۆ ئەوەی پێیانوایە، ئەنجامەکان دڵخوازی ئەوان بوەو لەسەر خواستی ئەو دوو وڵاتە کۆمسیۆن ئەنجامەکانی بەو شێوەیە داناوە.
ئەمە لەکاتێکدایە درەنگانی شەوى ڕابردوو لەکاتی ڕاگەیاندنی ئەنجامە کۆتاییەکانی هەڵبژاردندا لەلایەن کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانەوە، سەرکردەی هێزە شیعییەکانی نزیک لەئێران کە ناوی خۆیان ناوە چوارچیێوەی هەماهەنگی شیعیی کۆبونەوەو بەکۆی دەنگ بڕیاری ڕەتکردنەوەی ئەنجامەکانیاندا.
چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان پێکهاتوە لەهاوپەیمانی (دەوڵەتی یاسا، فەتح، نەسر، نەهجی وەتەنی، عطاء و ڕەوتی نیشتیمانی).
بهگوێرهى زانیاریهكانى شارپرێس-یش لهئێستاوه ڕێگای (هەولێر - موسڵ) لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە داخراوەو دروشمی ئەمریکا ساختە دەڵێنەوەو ناڕەزایی نیشاندهدهن لەئەنجامی هەڵبژاردنەکان.
Your Comment