بە پێی هەواڵی مێهر، سەلەشکەر حسێن سەلامی وتی: ئێمە ئەمڕۆ دەستکەوتی زۆرمان لە بواری بەرگری ئاسمانی هەیە. خەڵکی ئێران دڵنیا دەکەمەوە کە ئەرتەش و سوپا وەکوو هێزێک لە دوو جلدا بەرگری لە خاک و وڵاتی خۆمان لە بەرانبەر پێشکەوتووترین دەسەڵاتەکانی جیهان دەکەین.
ئەو وتیشی: پەیامی هەمیشەیی ئێمە یەکگرتووییە. یەکگرتووییەک کە لە هاوسەنگەری ئەرتەش و سوپادا ڕەگی کوتاوە. ئێمە هەموو منداڵی وڵاتێکین، موسوڵمان و خاوەن یەک ڕێبەرین.یەک وڵات، یەک ئامانجی هاوبەشمان هەیە و هەر ئەمانەش ڕەمزی سەرکەوتنی ئێمەیە.
فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران:
سوپای پاسداران دەستی بە سیستەمی مۆدێڕن و پێشکەوتوو گەیشتووە

فەرماندەی گشتیی سوپا وێڕای داکۆکی لە سەر ئەوەی کە دەستمان بە سیستەمە پێشکەوتوو و مۆدێڕنەکان ڕاگەیشتووە، وتی: پەیامی هەمیشەیی ئێمە یەکگرتووییە، یەکگرتووییەک کە لە هاوسەنگەری ئەرتەش و سوپادا ڕەگی کوتاوە.
News ID 39576
Your Comment