بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، زوبێر عوسمان، لێپرسراوی مەڵبەندی سۆرانی یەكێتی لەسەر ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی بازنەی یەكی هەولێر ڕایگەیاند، فەیسەڵ کەریم خان برادۆستی کاندیدی ژمارە ( ٢٤)ی هاوپەیمانی سەرکەوتنی گەورەی بەدەست هێناوەو لە رێگای یاساوە تانە لە بڕیاری کۆمسیۆن دەدەین و ئەنجامەکەی رەت دەکەینەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ، نوسینگەی هەولێری كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق، ئەنجامی بەرایی دەنگدانی بازنەی یەكی هەولێری بڵاوكردەوە و بەپێی ئەنجامە بەراییەكان، پارتی هەرچوار كورسییەكەی ئەو بازنەیەی بردەوە و فەیسەڵ كەریم خان كاندیدی هاوپەیمانی دەرنەچوو.

لێپرسراوی مەڵبەندی سۆرانی یەكێتی لەگەڵ ئەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنی بازنەی یەكی هەولێر ڕەتدەكاتە ڕایدەگەیەنێت، كە فەیسەڵ کەریم خان برادۆستی، كاندیدی هاوپەیمانی سەرکەوتنی گەورەی بەدەست هێناوە و لە رێگای یاساوە تانە لە بڕیاری کۆمسیۆن دەدەن.
News ID 39551
Your Comment