بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ژماردنی سەرەتایی دەنگەکان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق باس لە سەرکەوتنی پارتی دیمۆکراتی کوردستان بە ڕێبەری مەسعوود لە هەرێمی کوردستان و ڕەوتی سەدر بە ڕێبەری موقتەدا سەدر لە ئاستی عێراق دەکات.
ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکان لە هەرێمی کوردستان وەکوو خوارەوەیە:
ژمارەی کورسییەکانی پارتی دیمۆکرات لە 25 کوردی خولەکانی پێشوو بۆ 31 تا 34 کورسی بەرز دەبێتەوە.
ژمارەی کورسییەکانی هاوپەیمانی کوردستانی (یەکێتی نیشتمانی-گۆڕان) لە 23 کورسی بۆ 15 کورسی دابەزیوە.
نەوەی نوێ لە 4 کورسییەوە بۆ 9 کورسی، ژمارەی کورسییەکانی زیادی کردووە.
یەکگرتووی ئیسلامی لە 3 کورسییەوە بۆ 4 کورسی زیادی کردووە.
کۆمەڵی ئیسلامی لە دوو کورسییەوە بۆ یەک کورسی دابەزیوە.
Your Comment