سزای زیندانی بۆ ئەو هونەرمەندەی کە وێنەی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤی دەگرت

هونەرمەندی خەڵکی تورکیا بە هۆی بڵاوکردنەوەی وێنەی ناڕەزایان و کەمینەکانی تورکیا و نواندنەوەی ستەم دژی ئەوان، سزای زیندانی بە سەردا سەپا.

بە پێی هەواڵی مێهر، مێحمێت ئوزر هونەرمەند، شاعیر و وێنەگری تورکیا بە هۆی بڵاوکردنەوەی هەندێ وێنە کە خۆی پێیان دەڵێ "ئەوانیتری تورکیا" حوکمی زیندانی بە سەردا سەپا. ئەو لە وێنەکانیدا ستەم بە کوردەکان، عەلەوییەکان، ئەرمەنییەکان و چینەکانی خوارووی کۆمەڵگا و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ دژی ئەوانی وێنا کردبوو.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی T24 مێحمێت ئوزر وێنەگری خەڵکی تورکیا بە بۆنەی بڵاوکردنەوەی وێنەهایەک لە "مۆزەی شەرم" و هەروەها لە کەشی مەجازی، بە تۆمەتی پڕوپاگەندە بۆ ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان بە یەک ساڵ و ٣ مانگ زیندان مەحکووم کرا.

News Code 39521

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 11 =