هێرشكرایه ‌سه‌ر بنكه‌یه‌كى ده‌نگدان‌ لە خانەقین

له‌ناحیه‌ى سه‌عدیه‌ى سه‌ر به‌قه‌زاى خانه‌قین له‌سه‌رچاوه‌یه‌كى نادیاره‌وه‌ هێرشكرایه‌سه‌ر بنكه‌یه‌كى ده‌نگدان‌و به‌هۆى هێرشه‌كانه‌وه‌ دوو سه‌رباز برینداربوون.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، میدیا عێراقیه‌كان بڵاویانكرده‌وه‌، له‌سه‌رچاوه‌یه‌كى نادیاره‌وه‌ هێرشكراوه‌ته‌سه‌ر بنكه‌یه‌كى ده‌نگدان له‌سه‌عدیه‌و به‌هۆیه‌وه‌ دوو سه‌رباز برینداربون كه‌ پارێزگارى له‌بنكه‌كانى ده‌نگدان ده‌كه‌ن.

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، ئه‌و بنكه‌یه‌ى هێرشیكراوه‌ته‌سه‌ر، ناوى خوێندنگه‌ى موهته‌دایه‌و له‌ناوچه‌ى حه‌مرین بوه‌ له‌سه‌عدیه‌ كه‌ بازنه‌ى چوارى پارێزى دیاله‌یه‌ كه‌ قه‌زاى خانه‌قین‌و ده‌وروبه‌رى له‌خۆده‌گرێت.

ئه‌مڕۆ زیاتر له‌23ملیۆن عێراقى مافى ده‌نگدانیان هه‌یه‌و تائێستا به‌پێى ڕاپۆرتى چاودێرانى ناوخۆیی‌و ده‌ره‌كى، به‌شێكى كه‌مى هاوڵاتیان ڕویان له‌بنكه‌كانى ده‌نگدان كردوه

News Code 39518

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 3 =