پێش بینی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق سەبارەت بە بەشداری خەڵک

جمانە غەلای وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بە باش وەسف کردنی ڕەوتی بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئەو وڵاتە، جەختی کرد پێش بینی دەکرێت بەشداری لە هەڵبژاردن لە کاتژمێرەکانی داهاتوو، بەرز ببێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە شەفەق نیوز، جمانە غەلای لە ئەو بارەوە وتی: تا ئێستا ئاستی بەشداربووان لە هەڵبژاردن دیار نییە. چونکوو هێشتا لە کاتژمێرە سەرەتاییەکانی دەنگدانین. بەڵام بە گشتی ئاستی بەشداری باشە.

وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق هەروەها وتی: هیوادارم لە کاتژمێرەکانی داهاتوو بەشداری بەربڵاوتری هاووڵاتیان لە بنکەکانی دەنگدان ببینین.

News Code 39517

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 1 =