بە پێی هەواڵی مێهر، ماڵپەڕی عەرەب زمانی ئەلخەنادق بابەتێکی سەبارەت بە هەڵبژاردنی پارلەمانی عێراق بڵاو کردەوە. لەم بابەتەدا نووسراوە: یەکەمین قۆناغی هەڵبژاردنی پارلەمانی بە بێ هیچ کێشەیەک کۆتایی هات.
ئەم ماڵپەڕە هەروەها نووسیویە: میدیاکانی سەر بە سەعوودی و ئەمریکا باسی دابەزینی بەشداری دەکەن بەڵام ڕوون و ئاشکرایە کە خەڵکی عێراق وڵامی بانگهێشتی بەرپرسە باڵاکانی عێراق ئەدەنەوە و بەشداری باشیان لە هەڵبژاردنەکان دەبێت.
ئەلخەنادق لە درێژەشدا دەڵێت: بابەتی چوونە دەرەوەی سەربازانی ئەمریکیی لە خاکی عێراق بابەتێک نییە دانوستانی لە سەر بکرێت. چاوەڕوانی خەڵکی عێراق لە دەوڵەتی نوێ دەرکردنی هێزە بیانییەکان و لەوانە هیزە ئەمریکییەکان لە خاکی عێراقە.
ئەم ماڵپەڕە ئەم بابەتە زیاتر لێک ئەداتەوە و دەڵێت: ئەمریکا باش دەزانێت تەنانەت پاش بەڕێوەوونی هەڵبژاردن عێراق، دیسانەوە لە گەڵ قەیرانێکی گەورەدا ڕووبەڕوو دەبێتەوە و ئەوەش هێرشی سەربازی بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی واشینتۆن لە بەغدایە. بۆیە سیاسەتوانە ئەمریکییەکان باش دەزانن درێژەی مانەوەیان لە خاکی عێراق پێوەندی بە دەوڵەتی داهاتووە هەیە.
Your Comment