AP ١٤٠٠ ڕەزبەر ١٦ ١٢:١٤

بە هەڕەشە دژی ئەمریکا وەسفی دەکات؛

ڕەخنەی توندی بایدن لە ئوپەراسیۆنی سەربازی تورکیا لە کوردستانی سووریا

ڕەخنەی توندی بایدن لە ئوپەراسیۆنی سەربازی تورکیا لە کوردستانی سووریا

سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئوپەراسیۆنی سەربازی تورکیا لە ناوچەی ژێردەستی کوردانی سووریای لەمپەرێک بۆ بەرەنگاری لە گەڵ داعش و مەترسییەک بۆ خەڵکی سیڤیل و هەروەها ئاسایشی ئەمریکا زانی.

بە پێی هەواڵی مێهر، جۆ بایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا کردەوەکانی تورکیا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریای هەڕەشەیەک دژی بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانی ئەمریکا زانی.

بایدن لە نامەیەکدا بۆ سەرۆکانی کۆنگرێس و سێنای ئەمریکا کە بە مەبەستی ڕاگەیاندنی دۆخی تایبەت سەبارەت بە سووریا ناردبووی، کردەوەکانی تورکیا لە ناوچەی ژێردەستی کوردانی سووریای تێکدەری ئاسایشی ناوچەکە زانی.

ئەو هەروەها وێڕای ئاماژە بە دۆخی سووریا، بڕیاری خۆی بۆ درێژ کردنەوەی دۆخی تایبەت لە سووریای بە کۆنگرێس و سێنا ڕاگەیاند.

News ID 39475

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha