AP ١٤٠٠ ڕەزبەر ١١ ١٩:٤٤

فەرماندەی قەرارگای ناوچەیی باکووری ڕۆژاوای ئەرتەش:

ئیزنی گۆڕانکاری لە سنوورەکانی ئێران بە کەس نادەین

ئیزنی گۆڕانکاری لە سنوورەکانی ئێران بە کەس نادەین

فەرماندەی قەرارگای ناوچەیی باکووری ڕۆژاوای ئەرتەش وێڕای ئاماژە بەوەی کە بوونی ڕژیمی زایۆنی لە سنوورەکانی خۆمان قبووڵ ناکەین، وتی: ئیزنی گۆڕان لە سنوورەکانی وڵات بە کەس نادەین و ئەوە هێڵی سووری کۆماری ئیسلامی ئێرانە.

بە پێی هەواڵی مێهر، ئەمیرعەلی حاجیلوو وتی: ئیزنی جووڵانەوە بە هیچ گرووپ و لایەنێک نادەین و ئەرتەش و هەموو هێزە چەکدارەکان بە هەموو هێز و توانایانەوە لە سنوورەکاندا خەریکی چالاکین.

ئەو وێڕای داکۆکی لە سەر ئەوەی کە مانۆڕی فاتحانی خەیبەر پەیامێکی ڕوونی بۆ ڕژیمی زایۆنی بووە، ڕایگەیاند: ئێران لە دوو سەدەی پێشوودا هەرگیز شەڕکەر نەبووە بەڵام کاتێک مەترسی لە سەر بووبێت، بە هەموو هێزەوە بەرگری لە خاک و وڵاتی کردووە.

ناوبراو داکۆکی کرد: بێگومان کۆماری ئیسلامی ئێران هەموو جووڵانەوەکانی ڕژیمی زایۆنی کۆنترۆڵ دەکات و لە سەری هەستیارە.

ئەو هەروەها بە وڵاتانی درواسێ وت: وڵاتی دراوسێ لە پڕوپاگەندەی میدیایی و دووبەرەکی خۆ ببوێری. ئێمە ئیزنی گۆڕان لە سنوورەکانی وڵات بە کەس نادەین.

News ID 39411

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha