سنوورەکانی ئێران لەگەڵ وڵاتانی دیکە
-
سنوورەکانی ئێران بە جیهازاتی پێشکەوتوو کۆنتڕۆڵ دەکرێت
فەرماندەی هیزی زەوینی ئەرتەش وتی: بە پێی هاوئاهەنگییە ئەنجام دراوەکان و فەرمانەکان، گەڵاڵەی داخستنی سنوورەکان کە بە تواوەتی زیرەکانە و بە پێی تەکنۆلۆژیای پێشکەوتوو پێش بینی کرابوو، جێبەجێ کراوە.
-
فەرماندەی سنوورەوانی لە سەفەر بۆ مەریوان ڕایگەیاند:
سنوورەکانی ئێران تا چەند ساڵی دیکە بەتەواوەتی دادەخرێن
فەرماندەی سنوورەوانی ئینتزامی ئێران وتی: بە پاڵپشتی دەوڵەت، مەجلیس، ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان، سنوورەکان تا سێ چوار ساڵی داهاتوو بەتواوەتی دادەخرێت.
-
فەرماندەی قەرارگای ناوچەیی باکووری ڕۆژاوای ئەرتەش:
ئیزنی گۆڕانکاری لە سنوورەکانی ئێران بە کەس نادەین
فەرماندەی قەرارگای ناوچەیی باکووری ڕۆژاوای ئەرتەش وێڕای ئاماژە بەوەی کە بوونی ڕژیمی زایۆنی لە سنوورەکانی خۆمان قبووڵ ناکەین، وتی: ئیزنی گۆڕان لە سنوورەکانی وڵات بە کەس نادەین و ئەوە هێڵی سووری کۆماری ئیسلامی ئێرانە.