سیاسەتی دەرەوە و ئابووری ئێران نابەسینە دانوستانەکانی ڕێککەوتنی ناڤۆکییەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران بە وتنی ئەوەی کە سیاسەتی دەرەوە و ئابووری نابەسینە دانوستانەکان و ڕێککەوتنی ناڤۆکییەوە، وتی: دەوڵەتی نوێی ئێران ناچێتە سەر میزێک کە بەس لەگەڵ لایەنەکان قاوە بخواتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنی ناوخۆیی ئێران سەبارەت بە پێوەندیەکانی ئێران و ئازەربایجان وتی: پێوەدییە سیاسییەکان و پێوەدنی دوو لایەنەی ئێران و کۆماری ئازەربایجان روو لە گەشەیە بەڵام ڕووداوگەلێک کە لە مانگەکانی دوایی و دوای ئازاد کردنی ناوچە داگیرکراوەکان قەرەباغ کە ئاڵبەت لە باڵاترین پۆستی بەرپرسانی ئێرانەوە پاڵپشتی لێکرا لە ڕەوتی ئەو ئازاد کردنە ڕووداوگەلێکی ناحەز ڕووی دا وەکوو ئەوەی کە بەشێک لە لایەنە تیرۆریستییەکانی ناوچەکە گوازرانەوە بۆ ناوچەی قەیراناوی.

وەزیری دەرەوە زیادی کرد: ئیسرائیل هەوڵی دا کە لە ئەو هەلە زۆرترین کەلک وەربگرێت و لە ڕەوتی هەوڵی ناسەرکەوتوویەک کە ئەو گرووپە تیرۆریستیانە بۆ نزیک بوونەوە بە سنوورەکانی ئێران هەیانبوو، ئیسرائیلییەکان لە بەشگەلێک لە کۆماری ئازەربایجان ئامادە بوون.

ناوبراو زیادی کرد: گۆڕینی ژێئۆپۆلیتیک لە ناوچەکە و لە سنوورەکان قبوول ناکەین و بۆ پاراستنی جیدین.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وتی: ئەوپەڕی هەوڵی خۆمان دەدەین تا کۆمای ئازەربایجان وەکوو دراوسێیەکی باشی ئێران نەکەوێتە داوی ئیسرائیل و ئەمریکاوە و نەبێتە مۆڵگەی تیرۆریست و ئیسرائیلییەکان و گۆڕینی سنوورە جوگرافیاییەکانی بەدواوە نەبێت.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆتاییدا بە ئاماژە بە ئەوەی کە دانوستانەکان ئەبێ بۆ گەلی ئێران، قازانجی هەبێت، زیادی کرد: لە دیدارگەلێک کە لە سەرەتای بەرپرسیارەتیم هەمبوو وتم کە لە مێزی دانوستان هەڵنایێین و دانوستانمان قبووڵە بەڵام پێویستمان بە کاتێکی ژیرانەیە.

News Code 39403

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 1 =