پرسی کشانەوەی ئەمریکا لە کوردستانی سووریا بۆ دەوڵەتی بایدن جیدی نییە

رابێرت فۆرد پێی وایە لە دەوڵەتی بایدن، چوونە دەرەوەی ٩٠٠ هێزی سەربازی ئەمریکا لە ناوچەی ژێردەستی کوردانی سووریا بە شێوەی جیدی باسی لە سەر ناکرێت.

بە پێی هەواڵی مێهر، رابێرت فۆرد باڵوێزی پێشووی ئەمریکا لە سووریا پێی وایە گەرچی ژمارەیەک لە بەرپرسانی حیزبی دیموکراتی ئەمریکا بۆ کۆتایی هێنان بە بوونی ئەم وڵاتە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا هەوڵیان داوە، بەڵام ئەم بابەتە لە دەوڵەتی بایدن بە شێوەی جیدی شوێنگیری ناکرێت.

ئەو وتیشی: کێشەی نێوان دیموکراتەکان لە سەر سیاسەتی ئەمریکا لە سووریا زۆر بۆتەوە بەڵام لە دەوڵەتی بایدن باسی چوونە دەرەوەی ٩٠٠ هێزی سەربازی ئەمریکا لە ناوچەی ژێردەستی کوردانی سووریا بە شێوەی جیدی باسی لە سەر ناکرێت.

ناوبراو ئاماژەی بۆ هەوڵی نوێنەرانی پارلەمان بۆ سنووردارکردنەوەی بوونی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە سووریا کردووە. ئەو پێی وایە هەوڵی کۆنگرە بۆ دیاریکردنی کاتی چوونە دەرەوەی هێزە ئەمریکیەکان لە سووریا بە مەبەستی ناچار کردنی دەوڵەتی بایدن بۆ دیاریکردنی ئامانج و ستراتیژی ئەم وڵاتە لە سووریایە.

News Code 39372

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha