بە پێی هەواڵی مێهر، ڕۆژی پێشوو لە کردەوەیەکی کێشەسازدا، هەرێمی کوردستانی عێراق میوانداری کۆبوونەوەیەک بە ناوی کۆبوونەوەی ئاشتی بوو کە بە بەشداری ٣٠٠ کەس بەڕێوە چوو و لە لایەن میدیا زایۆنیستییەکانەوە پێشوازی لێ کرا.
بەڕێوەچوونی ئەم کۆنفڕانسە شەپۆلێک لە ناڕەزایی بەدواوە بوو و خەڵک و کەسانی لێهاتوو و ڕێبەرانی ئایینی کاردانەوەیان بەم ڕووداوە نیشان دا.
نووسینگەی میدیایی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە دەرکردنی بڵاوکراوەیەک ئەم کۆبوونەوەی ئیدانە کرد و وتی: دەوڵەتی عێراق دژایەتی خۆی لە گەڵ ئەم دانیشتنە نایاساییە ڕادەگەینێت.
سەرۆک کۆماری عێراقیش بە دەرکردنی بڵاوکراوەیەک کاردانەوەی بەم ڕووداوە نیشان دا و ڕایگەیاند: لە حاڵێکدا کە عێراق چەندین جار پشتیوانی خۆی لە فەلەستین ڕاگەیاندووە، جارێکیتر دژایەتی خۆی لە گەڵ ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لە گەڵ ئیسرائیل رادەگەینێت و داوای ڕێزنان بە خواستی عێراقییەکان دەکات.
کازم فەرتووسی وتەبێژی گوردانەکانی سەیدوشوهەدا لە کاردانەوە بە بەڕێوەچوونی ئەم کۆنفڕانسەدا وتی: ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لە گەڵ ئیسرائیل لە هەر ئاستێکدا نایاسایی و بێ بنەمایە.
عەمار حەکیم، موقتەدا سەدر و زۆر کەسیتر کاردانەوەیان بەم ڕووداوە نیشان دا.
بە لێکدانەوەی ئەم دانیشتنە دەتوانین بڵێین ئەم دواییانە جووڵانەوەکانی ڕژیمی زایۆنی لە هەرێمی کوردستان ڕووی لە زیاد بوون کردووە و گەرچی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ڕایگەیاند ئەم دانیشتنە بە بێ ئاگاداری ئەوان بەڕێوە چووە، بەڵام ڕاستییەکە شتێکی دیکەیە. گەر بەڕێوەچوونی ئەم دانیشتنە لە پەنای جموجۆڵەکانی ئەم دواییانە لە بنکە سیخوڕییەکانی ڕژیمی زایۆنی لە هەرێم دابنین، زۆر شتی دیکەمان بۆ دەردەکەوێت.
کاردانەوەکان بەم ڕووداوە نیشاندەری ئەوەیە عێراق لە هێڵی سەرەکی بەرەنگاری لە گەڵ ڕژیمی زایۆنی دایە. دژایەتی عێراق لە گەڵ ڕژیمی زایۆنی مێژوویەکی درێژی هەیە. عێراق لە ساڵی ١٩٤٨ەوە تا ئێستا ئاگربەسی لە گەڵ ڕژیمی زایۆنی واژۆ نەکردووە و هیچ پێوەندییەکی دیپلۆماتیکیان پێکەوە نییە.
Your Comment