یەکمایەتی دەوڵەتی ئێران گەشەی پێوەندی لەگەڵ دراوسێیکانە

وەزیری دەرەوەی ئێران بە وتنی ئەوەی کە بۆ چوونە دەرەوە لە قەیران و کێشەکان و چارەسەر کردنیان، ڕێگایەک جگە لە دیپلۆماسی بوونی نییە، وتی: یەکمایەتی دەوڵەتی سێزدەیەم گەشە و تۆکمە کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ دراوسێیەکانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە پەراوێزی کۆبوونەوەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان، لە کۆبوونەوەی شوێنگیری کۆنفڕانسی بەغدا لە نیۆیۆرک، وتی: لە نەبوونی گفتوگۆ و دانوستان، دەرفەتەکان، ئیمکانات و سەرچاوەی وڵاتەکان و دەوڵەتەکانی ناوچەکە لە جیاتی گەشە و پێشکەوتن، خەرجی بواری سەربازی دەکرێت و قەیران و ئاڵۆزی و شەڕیش هەر درێژەی دەبێت.

لە ئەو کۆبوونەوە کە نوێنەرانی ئەو وڵات و رێکخراوانە کە لە کۆنفڕانسی بەغدا بەشدار بوون، ئامادە بوون، وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئێران بەردەوام لەسەر گفتوگۆ ناوچەییەکان جەختی هەبووە. مێژوو و ڕاستییەکانی 100 ساڵی دوایی ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا نیشنای دەدات کە ئەکتەری بیانی لەمپەری سەرەکی یەک نەگرتن و لە ئەنجامدا گەشەی سەقامگیری ناوچەکە بووە.

News Code 39251

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 1 =