ئێران ١٢ ملیۆن ژەم ڤاکسین بۆ قوتابیان هاوردە دەکات

باڵوێزی ئێران لە چین وتی: لە ماوەی یەک یان دوو حەوتەی داهاتوودا ١٢ ملیۆن دۆز ڤاکسین بۆ کەسانی ٣ تا ١٧ ساڵ دێتە نێو وڵاتەوە.

بە پێی هەواڵی مێهر، محەمەد کشاوەرززادە باڵوێزی ئێران لە چین لە بەرنامەی بەربڵاو بۆ ڤاکسیناسیۆنی منداڵان و قوتابیان هەواڵی دا و وتی: لە ماوەی یەک یان دوو حەوتەی داهاتوودا ١٢ ملیۆن ژەم ڤاکسین بۆ کەسانی ٣ تا ١٧ ساڵ دێتە نێو وڵاتەوە.

ئەو وتیشی: بۆ دوو مانگی داهاتووش ٦٠ ملیۆن ژەم ڤاکسین دابین دەکرێت و بۆ ئێران دەنێردرێت.

شەوی ڕابردووش سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە لاپەڕەی تویتەری خۆیدا لە هاتنی وەجبەی یەک ملیۆن ژەمی ڤاکسینی کۆرۆنا لە نەمساوە بۆ ئێران هەواڵی دا.

News Code 39194

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha