17605 کەسی دیکە لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون/مەرگی 364 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 17605 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە .

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 364 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 116 هەزار و 436 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا پێنج ملیۆن و 396 هەزار و 13 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا چوار ملیۆن و 708 هەزار و 195 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

News Code 39175

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 2 =