هەڵوێستی هاوبەش هەمبەر ئەفغانستان دوای چوونە دەرەوەی ئەمریکا پێویستە

ڤیلادمیر پووتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا بە لێدوان لە کۆبوونەوەی شانگهای وێڕای جەخت لەسەر پێویست بوونی هەڵوێستی هاوبەش هەمبەر ئەفغانستان دوای چوونە دەرەوەی ئەمریکا، لە بەئەندام بوونی ئیران لە رێکخراوی شانگهای پێشوازی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتنیک، ڤیلادمیر پووتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە لێدوانێکدا لەسەر پێویست بوونی ستراتیژیەکی هاوبەش لە هەلومەرجی مەترسیداری دوای توند بوونەوەی دۆخ لە ئەفغانستان و چوونە دەرەوەی ئەمریکا جەختی کرد.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ڤیلادمیر پووتین کە بە شێوەی ئۆنلاین لە کۆبوونەوەی بەرپرسانی هاوکاری شانگهای قسەی کرد، جەختی کرد: ئەبێ لە دەفرایەتییەکانی رێکخراوی هاوکاری شانگهای بۆ ڕێگری لە پەرەسەندنی تیرۆریزم، قاچاخی مادەی هۆشبەر و توندرەوی لە ئەفغانستان کەڵک وەربگیردرێت.

News Code 39173

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =