بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە هەفتەکانی ڕابردوو ئۆپراسیۆنی ئاسمانی تورکیا لە دژی هێزە کوردییەکانی سووریا بە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان زیاید کردووە و هاوکات هێرشە خومپاریی و تۆپخانەیەکانی تیرۆریستەکانی سەر بە وترکیا بۆ سەر هێزەکانی هەسەدە زیادی کردووە. چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا ئاستی ئەو هێرشانەی لە کاتی هیرشی سەربازی 2019 ی تورکیاوە بۆ سەر کوردەکانی بێ وێنە وەسف کردووە.
ئێنس شواخ لێکۆڵەری ناوەندی خوێندنەوەکانی جسور ئامانجی تورکیا لە هێرشەکانی ئەم دواییە دژی کوردەکانی سووریای گوشار بۆ سەر ڕووسیا بۆ بەڕێوە بردنی بەندەکانی ڕێککەوتنی سوچی لە نێوان ئەنقەرە و مسکۆ وەسف کرد کە دوای هیرشی سەربازی تورکیا لە ساڵی 2019 لە دژی کوردەکان واژۆ کرا.
هەرچەندە ئێنس شواخ ئەگەری دەسپێکی ئۆپراسیۆنی سەربازیەکی دیکە دژی کوردەکان لەلایەن تورکیا و تیرۆرسیتەکانی سەر ئەو وڵاتە کەم دەزانێت بەڵام بە پێی توند بوونەوەی ئاڵۆزییەکان، بەتایبەتی لە عەین عیسا ئەنجامی ئۆپراسیۆنێک دوور لە چاوەڕوانی نازانێت.
Your Comment