ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی گەشتیاری- سەرگوڵ ئارەش: سەردەشت شارێکی ئازەربایجانی ڕۆژاوایە کە خەڵکەکەی بە زمانی کوردی سۆرانی قسە دەکەن و لە سنووری نێوان ئێران و عێراق دایە.
ئەم شارە زۆر شوێنی گەشتیاری هەیە و سروشت و کەش و هەوای دڵڕفێنی بۆتە هۆی ڕاکێشانی سەرنجی گەشتیاران.
تاڤگەی شەڵماش گرینگترین شوێنی گەشتیاری سەردەشتە کە لە ڕۆژە گەرمەکانی ساڵدا دەبێتە شوێنی حەسانەوە و کۆبوونەوەی خەڵک.
شەڵماش بە واتای بەردی گەورەیە و تەنیا یەک تاڤگە نییە بەڵکوو 3 تاڤگە بە مەودای 200 مەترە کە لە نزیکی گوندێکی جوان جێ گرتووە.
کانی گراوان کە لە نزیکی گوندی ڕەبەت دایە، بە ئاوە ساردەکەیەوە دەناسرێت و دەڤەرێکی ڕەنگاوڕەنگی هەیە کە لە دوورەوە وەکوو تاڤگەیەکی ڕەنگاوڕەنگ دەردەکەوێت.
ڕووباری زاب یەکێک لە درێژترین ڕووبارەکانی ئازەربایجانی ڕۆژاوایە کە چاوکەکەی لە بەرزاییەکانی پیرانشار دایە و پاشان دەچێتە ناو دیجلەوە.
ناوچەی ئالانی سەردەشت یەکێک لە شوێنە گەشتیارییەکانی ئەم شارە بە خۆشترین کەش و هەوایە . تاڤگەی ڕەزگە شوێنێکیتری جوانی ئەم شارەیە کە لە هەموو وەرزێکدا ئاوی زۆری هەیە و لە ڕێگای نیوان سەردەشت و مەرزەدا جێی گرتووە.
سەردەشت جگە لە شوێنە سروشتییە گەشتیارییەکان، شوێنی مێژوویی زۆری هەیە لەوانە دەکرێ ئاماژە بۆ پردی قەڵاتاسیان، گەرماوی مێژوویی سەردەشت و کاروانسەرای ئەلیاس ئاغە بکەین.
ملەی زمزیران، قەڵای ڕەبەت و قەڵای مالیمووس لە دیکەی شوێنە گەشتیارییەکانی ئەم شارەیە. جگە لەمانە چەندین گوندی خۆشی هەیە کە سروشت و کەش و هەواکەی هەموو کات گەشتیارانی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە.
Your Comment