"ئێف بی ئای" یەکەم بەش لە بەڵگەکانی پێوەندیدار بە 11 ی سێپتەمبەری بڵاو کردەوە

پۆلیهسی فیدراڵی ئەمریکا بە پێی فەرمانی بایدن و دوای شکستی سەربازی ئەمریکا لە ئەفغانستان، بەشێک لە ئەو بەڵگە شاراواگەلە کە ڕۆڵی هەندێک لە بەرپرسانی عەرەبستانی سعوودی لە هێرشەکانی 11 ی سێپتەمبەر دەردەخات، بڵاو کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سی ئێن ئێن، پۆلیسی فیدراڵی ئەمریکا(ئێف بی ئای) ئەمڕۆ یەکشەممە یەکەم بەش لە بەڵگەکانی هاوپەیوەند بە لێکۆڵینەوە لەسەر هێرشەکانی 11 ی سێپتەمبەر کە تێێدا دەوڵەتی عەرەبستانی سعوودی گومانی پاڵپشتی لە ڕفاندنی فڕۆکەکانیی لەسەرە، بڵاو کردەوە.

ئەو بەڵگانەی کە لە ڕیزی بەلگە شاراوەکان هاتوونەتە دەرەوە دەگەڕێتەوە بۆ لێکۆڵینەوەکانی ئێف بی ئای لە ساڵی 2016 و لەسەر پاڵپشتی لۆجستیکی بەرپرسێکی کونسوڵگەری عەرەبستان و هەروەها بەرپرسێکی هەواڵگری سعوودی لە دوو کەس لە بەرپرسی ڕفاندنی فڕۆکە ناوخۆییەکانی ئەمریکا بۆ هێرشەکانی 11 ی سێپتەمبەر بوون.

ئالبەت وادیار نییە کە واشنتۆن بیەوێت لە ئەو بابەتە، دەوڵەت یڕیاز تاوانبار بکات و ئەگەری هەیە وا نیشانی بدات کە هۆکارگەلێکی توندڕەو لە هەندێک بنکەی سەر بە ڕژێمی ئالی سعوود لە ئەو بابەتە دەستێوەردانیان هەبووە.

News Code 39081

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 2 =