بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئەلجەزیرە، میدیاکانی ڕژیمی زایۆنی هەواڵیان داوە کە ئەسیرانی فەلەستینی چەند خانەی بەندیخانەکانی ئەلنەقب و ڕاموون لە فەلەستینی داگیرکراویان ئاگر داوە.
بە پێی ئەم هەواڵە، ڕێکخراوەی هەواڵدەریی و و ئاسایشی ناوخۆیی ڕژیمی زایۆنی لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند کە خۆی بۆ نائارامی لە بەندیخانەکانی دیکەش ئامادە دەکات و ڕەنگە لە دیکەی بەندیخانەکانیشدا ڕووداوی لەم شێوە ڕوو بدات.
میدیاکانی ڕژیمی زایۆنی ڕایانگەیاند: ڕێکخراوەی بەندیخانەکانی زایۆنیستی بۆ سەرکۆنەکردنی ئەسیرەکان ژمارەیەکی زۆرتر سەربازی بانگهێشت کردووە.
Your Comment