یاریزانی ئیلامی بۆ ئوردوی هەڵبژاردەی تۆپی پێ ژنانی ئێران بانگهێشت کرا

سەرۆکی شاندی تۆپی پێ ئیلام لە بانگهێشتی فاتمە یووسفی یاریزانی یانەی پاڵاوتنی گازی ژنانی ئیلام بۆ ئوردوی یانەی نەتەوەیی هەواڵی دا.

بە پێی هەواڵی مێهر، ئابەختی سەنجابی وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە، وتی: ئەم ئوردووە بۆ ئامادەیی یاریزانانی گەورەساڵان بۆ بەشداری لە کێبەرکێیەکانی جامی نەتەوەکانی ئاسیا بەڕێوە دەچێت و یاریزانان ١٠ تاکوو ١٦ی خەرمانان بۆ بەشداری لەم ئوردووە بۆ تاران نێردران.

ئەو وتیشی: یووسفی یاریزانی بەشی تازەلاوانە کە بۆ یەکەم جار بۆ ئوردووی یانەی نەتەوەیی گەورەساڵان بانگهێشت کراوە و دوو ساڵ بەشداری لە یانەی نەتەوەیی ژێر ١٧ ساڵانی ژنانی لە کارنامە دایە.

News Code 38973

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha