سەرەخۆشی پارێزگاری سلێمانی بە بۆنەی گیان لە دەستدانی ژمارەیەک هاووڵاتی مەریوانی

پارێزگاری سلێمانی بە بۆنەی گیان لە دەست دانی ژمارەیەک شارۆمەندی مەریوانی لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی سەرکۆنسوولی ئێران کرد.

بە پێی هەواڵی مێهر، هەواڵ ئەبووبەکر پارێزگاری سلێمانی لە پەیامێکدا کە ئاراستەی سەرکۆنسوولی کۆماری ئیسلامی ئێران کرا، هاودەردی خۆی لە گەڵ ڕووداوی گیان لە دەست دانی ژمارەیەک شارۆمەندی مەریوانی بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ، دەربڕی.

لەم پەیامەدا نووسراوە:

هەمووان بۆ هەواڵی مەرگ و بریندار بوونی ژمارەیەک لە هاووڵاتیان لە پارێزگی کوردستان بەداخن. بۆیە لە لایەن خۆم و هەموو خەڵکی سلێمانییەوە سەرەخۆشی ئەم ڕووداوە دڵتەزێنە دەکەم و لە خودا داوا دەکەم هەمووان بخاتە ژێر سێبەری ڕەحمەتی خۆی و شیفای برینداران بدات.

شیاوی ئاماژەیە ڕۆژی پێنشەمە ١١ی خەرمانان، بە هۆی وەرگەڕانی مینی پاسێک لە نزیکی پاڵنگانی کامیاران، ١٦ کەس لە موسافیرە مەریوانییەکان گیانیان لە دەست دا و ١٢ کەسیش بریندار بوون.

News Code 38958

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 5 =