بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئاری جەلال لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی ڕایگەیاند: بە هاوکاری وەزارەتی کاروباری ئاوارە و پەنابەرەکان و وەزارەتی دەرەوەی عێراق، کارە سەرەتاییەکانی ئەو هەوڵە ئەنجام دراوە و ئەو بنکەیە چاوەڕوانی کۆتایی کارە یاساییەکان لە هاوکاری لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا بۆ گەڕانەوەی سەرجەم پەنابەرەکانە.
سەرۆکی ڕێکخراوی کاروباری ئاوارەکانی عێراق زیادی کرد: دۆخی جەستەیی ئەو کەسانە باشە و ئێستاکە لە کەمپێک ژیان دەکەن و هیچ جۆرە مەترسییەک لە سەر گیانی ئەو کەسانە نیە.
شیاوی باسە کە مانگی ڕابردوو دەوڵەتی تورکیا دەیان پەنابەری کوردی هەرێمی کوردستان ڕادەستی بەرەی نوسرە لە سووریا کردووە.
Your Comment